وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و
دەڵێت: راژەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکوک ناخرێتەسەر عێراق.
هەواڵ:KNNC
سامان سیوەیلى، وتەبێژى
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند؛ بەمەبەستی گواستنەوەی مامۆستایانی
خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە کودستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر میلاکی
وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ، چەند جارێک سەردان و کۆبونەوەیان ئەنجامداوە لەگەڵ وەزارەتی
پەروەردە و دارایی عێراقی فیدراڵ، داواکاریی گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەیان پێشکەشکردوە
داوایان کردوە مافی داراییان زامن بکرێت و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام بدرێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە
کە شاندی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندون
کە رێگری یاسایی هەیە بەپێی یاساى بودجە ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن.
پێشتر، بەشێک
لە مامۆستایانی خوێندنی کوردیی ناوچەکانی مادەی 140، داوای گواستنەوەی میلاکیان
دەکرد بۆ سەر بەغدا.
54 جار خوێندراوەتەوە