سەرۆكی هەرێم: پیرۆزبایی لە گەلانی سوریا دەكەم

KNN : Kurdish News Network
03:34 - 11/03/2025
کوردستان
+
-

بەبۆنەی رێككەوتنی دیمەشق و هەسەدە سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی له‌گەلانی سوریا دەكات و پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سوریا دوپات ده‌كاتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە؛ بەبۆنەی رێككەوتنی نێوان سه‌رۆکی سوریا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) كه‌ نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی گونجاو بۆ داهاتو و قۆناغێکی دروستی راگوزه‌ر پێكدێنێت.


دەشڵێت: پێشوازیی سورییه‌كان له‌م ڕێككه‌وتنه‌، وه‌ك هه‌مو گه‌لانی ناوچه‌كه‌، ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ئه‌وانه‌ بۆ سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی دور له‌ توندوتیژی.


سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پێشوازی له‌ ڕێككه‌وتنەكە‌ ده‌كەن و پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سوریا دوپات ده‌كاتەوە، هه‌روه‌ها داکۆکی له‌ پێویستیی پاراستنی مافه‌كانی هه‌مو  پێكهاته‌كانی سوریا و هاوبه‌شیی كارایان له‌ بنیاتنانی سوریایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌سه‌ندودا ده‌کات.

101 جار خوێندراوەتەوە