پاسەوانی سنور بڵاویكردەوە؛ پێنج كەسیان دەستگیركردوە كە
ویستویانە بەشێوەیەكی قاچاغ و نایاسایی بێنە ناو خاكی عێراقەوە.
هەواڵ: (KNNC)
هێزەكانی پاسەوانی سنور لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند: هێزەكانی
فەوجی دوی لیوای (21)ـی پاسەوانی سنور توانیویانە پێنج كەسی بیانی دەستگیربكەن كە
ویستویانە بەشێوەیەکی نایاسایی لە سنوری پارێزگای سلێمانیەوە بێنە ناو خاكی
عێراقەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پەڕاوی یاسایی بۆ ئەو كەسانە كراوەتەوە
و رەوانەی دەسەڵاتی یاسایی دەكرێن بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانە بدرێن.
پێشتریش، پاسەوانی سنور ژمارەیەكی كۆچبەری دیكەی ئاسیایی دەستگیركردوە
كە بەنیازبون بەشێوەیەكی قاچاغ و نایاسایی سنوری عێراق ببەزێنن.
397 جار خوێندراوەتەوە