بەسود وەرگرتن لە خۆر عێراق گەورەترین وێستگەی كارەبا دادەمەزرێنێت

KNN : Kurdish News Network
07:18 - 06/03/2025
عێراق
+
-

بۆ زیادكردنی تەزوی كارەبا و كەمكردنەوەی پشت بەستن بە سوتەمەنی، عێراق گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە بەسرە بە توانای (1000) مێگاوات بنیاد دەنێت.

 

 

هەواڵ: (KNNC)

 

 

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند: بەمەبەستی زیادكردنی وزەی كارەبا و فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی بەرهەمهێنانی وزە بەگشتی و كارەبا بەتایبەتی، وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی فەرەنسی دەستیکردوە بەدروستکردنی وێستگەیەکی کارەبا كە سود لە وزەی خۆر دەبینێت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە پارێزگای بەسرە.

 

 

ئاشكرایكردوە، پڕۆژەکە لەسەر روبەری نۆ هەزار دۆنم زەوی لە لەبیابانەكانی پارێزگاری بەسرە دەخرێتە بواری جێبەجیكردنەوە كە نزیکەی دو ملیۆن پانێڵی خۆری لەخۆدەگرێت.

 

 

رونیكردوەتەوە كە، وێستگەكە بەسەر چوار یەکەی بەرهەمهێناندا دابەشکراون كە توانای بەرهەمهێنانی هەریەكەیەك (250) مێگاوات كارەبایە، كۆی گشتی بەرهەمی وێستگەكە لە (1000) مێگاوات كارەبای خاوێن پێكهاتوە.

 

 

وەزارەتی كارەبای عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبای خاوێن كە ناوی (شەمس بەسرە)ـیە، گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبایە كە پشت بە وزەی خۆرە دەبەستێت لە وڵاتدا و هەنگاوێکی ستراتیژییە بەرەو کەمکردنەوە و پشتبەستن بە سوتەمەنی هاوردەکراو هەروەها بەرزکردنەوەی ئاسایشی وزە.

353 جار خوێندراوەتەوە