لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان رێككەوتون

KNN : Kurdish News Network
02:54 - 08/03/2025
عێراق
+
-

هاوپەیمانی نه‌سر، ئاشکرایدەکات، هێزە شیعەکان رێککەوتون لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان و لادانی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی، بەڵام حەشدی شەعبی هەڵناوەشێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نه‌سر کە لەلایەن حەیدەرعەبادییەوە سەرکردایەتی دەکرێت، ئاشکرایکرد، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتونەتە ئەو رێککەوتنەی کە گروپە چەکدارەکان هەڵوەشێنەوە، بە پاساوی ئەوەی چیتر بونییان پێویست نییە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری هەڵوەشاندنەوە کە، حەشدی شەعبی ناگرێتەوە، بەڵام گۆڕانکاریی لە پەیکەرى دامەزراوەکەدا و بەشێک لە سەرکردەکانیدا دەکرێت، کە پاپەند نین بە بڕیارەکانی حکومەتەوە.

 

وتەبێژەکەی هاوپەیمانی نه‌سر رونیشی کردوەتەوە، کە گروپە چەکدارەکان لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت و دامەزراوە سەربازییەکان دادەنرێن، هەر بۆیە هەڵدەوەشێنرێنەوە، بەڵام حەشدی شەعبی، بوەتە دامەزراوەیەکی فەرمی.

74 جار خوێندراوەتەوە