وەزارەتی كارەبای عێراق؛ ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ (27) هەزار مێگاوات بەرزدەكەینەوە

KNN : Kurdish News Network
03:21 - 07/03/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی كارەبای عێراق ئاشكرایكرد؛ لە وەرزی هاوینی داهاتودا توانای بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بۆ (27) هەزار مێگاوات بەرزدەبێتەوە و لە (75%)ـی نۆژەنكردنەوەی وێستگەكان كۆتایی هاتوە و هەوڵ بۆ دامەزراندنی وێستگەی هەڵمی دەدات.


هەواڵ: (KNNC)


محەمەد نیعمە، وەزیری كارەبای حكومەتی عێراقی فیدراڵ رایگەیاند: توانای بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە وڵاتدا لە وەرزی هاوینی داهاتودا بۆ (27) هەزار مێگاوات بەرزدەبێتەوە، ئەو زیادكردنە دەتوانێت جیاوازی نێوان ئاستی بەرهەمهێنان و بەكاربردن زیاتر لەیەكتری نزیك بكاتەوە.


رونیكردوەتەوەكە، ئێستا بەكاربردنی وەزی كارەبا لە عێراق لەنێوان (32 بۆ 35) هەزار مێگاواتە، بۆ پڕكردنەوەی خواستەكانی بەكاربەریش وەزارەتی كارەبای فیدراڵ دەرفەتی وەبەرهێنانان بۆ دامەزراندنی وێستگەی هەڵم و بەنزین و وێستگەی وزەی نوێبوەوە دەڕەخسێنێت.


وەزیری كارەبای حكومەتی عێراقی ئاماژەی بۆئەوەشكرد، لە (75%)ـی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا نوژەنكرداونەتەوە وەزارەتەكەی هەمو هەوڵێك دەدات بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا و پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی هاوڵاتیان لە دابینكردنی وزەی كارەبا.

176 جار خوێندراوەتەوە