دوای تەواوكردنی
رێكارە یاسایی و ئەمنییەكان عێراق (161) خێزان و كەسوكاری ئەندامانی داعشی لە
كەمپی هۆڵ وەرگرتەوە كە ژمارەیان لە (607) كەس پێكهاتوە.
هەواڵ: (KNNC)
لەڕاگەیەندراوێكدا
روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردەوە؛ دوای تەواوكردنی رێكارە یاسایی و
ئەمنییەكان (161) خێزانی عێراقی كە لە (607) كەس پێكهاتون كەمپی هۆڵیان بەجێهێشتوە
و گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان.
وتیشی:
بەئامانجی داخستنی كەمپەکە لە سوریا كە كەسوكار و خێزانی ئەندامانی رێكخراوی
تیرۆرستی داعشی تێدا دەژین، عێراق داوای هاوڵاتییانی خۆی كردوەتەوە.
ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای تەواوكردنی رێكارە یاسایی و ئەمنییەكان (607) هاوڵاتی
عێراقی گەڕێنرانەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
پێشتریش حكومەتی
عێراقی رایگەیاندبو، دوای گەڕاندنەوەی خێزان و كەسوكاری ئەندامانی رێكخراوی داعش
لە كەمپەكان نیشتەجێیان دەكەن و خولی راهێنانیان بۆ دەكەنەوە بۆ ئەوەی دەستبەرداری
ئەو بیرە توندڕەوییە ببنەوە پاشان تێكەڵ بە كۆمەڵگە دەكرێنەوە.
بەپێی زانیارییەكان؛ بێجگە لە
كەسوكاری ئەندامانە بیانییەكانی رێكخراوی داعش، زیاتر لە (62) هەزار كەس كە هاوڵاتی
سوری و عێراقین لە كەمپەكەدا نیشتەجێ كراون كە و لە (80%)ـی دانیشتوانی كەمپەكە لە
ژن و منداڵ پێكهاتون.
204 جار خوێندراوەتەوە