"بونى کرێکارە سورییەکان نایاساییە و زۆرینەیان بە قاچاغ هاتونەتە عێراق و هەرێمى کوردستان"

KNN : Kurdish News Network
10:58 - 13/03/2025
عێراق
+
-

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت: کارکردنى کرێکارى سوریی لە وڵاتەکە نایاساییە و زۆرینەیان بەشێوەى قاچاغ هاتونەتە خاکى عێراق و هەرێمى کوردستان.


هەواڵ:KNNC

 

ئەحمەد ئەسەدى، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکى تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندوە؛ دەستى کارى بیانى لە عێراق زیاترە لە 800 هەزار دەستى کار.



ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە کارکردنى کرێکارە سورییەکان لە عێراق نایاساییە و زۆرینەیان بەشێوەیەکى نایاسایی و قاچاغ هاتونەتە خاکى عێراق و هەرێمى کوردستان و وتوشیەتى:" چێشتخانە و ریستۆرانتەکان 80 بۆ 90%ـى سورییەکان کاریان تێدا دەکەن.

 

ئەو وەزیرەى عێراق ئەوەشى خستوەتەڕو کە چەند بڕیارێکیان بۆ چارەسەرکردنى ژیانى کرێکارە بیانییەکان لە عێراق جێبەجێ کردوە، بەڵام ئەوە کرێکارە سورییەکان ناگرێتەوە، چونکە ئەوان بەشێوە نایاسایی هاتونەتە وڵاتەکەوە.

 

جەختیشى کردوەتەوە کە خاوەن کارەکان ناچار کراون، بەرامبەر بە هەر کرێکارێکى بیانیی، کرێکارێکى ناوخۆیی کاریان بۆ بکات.

73 جار خوێندراوەتەوە