مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایدەگەیەنێت: بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چەند هێرشێکی
دیکەیان کردوەتە سەر ئیسرائیل.
هەواڵ:KNNC
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیانامەیەکدا
رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دو هێرشیان ئەنجامداوە و لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە
چەند پێگەیەکیان لە باکوری ئیسرائیل بۆردومان کردوە، بەڵام هیچ زانیارییەکى ترى
لە بارەى ئەو پێگانەى بۆردمانیان کردون، بڵاو نەکردوەتەوە.
مقاوەمە جەختى کردوەتەوە لەوەى، لە هێرشەکانیان کە بۆ
پاڵپشتیکردنی گەلی لوبنان و فەڵەستینە و بەردەوام دەبن.
هەفتەی ڕابردو سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشێکی
مقاوەمە کە رۆژی سێ-ى ئەم مانگە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند پێگەیەکیان
لە ناوچەى جۆلان کردبوە ئامانج، دو سەربازی ئیسرائیلی
کوژران و 25ی دیکەش بریندار بون.
702 جار خوێندراوەتەوە