ماڵى 85 ئاوارەى عێراقى لە بەیروت بەهۆى بۆردومانەوە وێران بوە

KNN : Kurdish News Network
09:58 - 12/10/2024
عێراق
+
-

باڵیۆزخانەى عێراق لە لوبنان رایگەیاند، لەسەرەتاى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە بۆسەر لوبنان، لەبەیروت بنکەیەکیان بۆ ئەو عێراقییانە کردووەتەوە کە لەو وڵاتەن و 85 هاوڵاتى عێراقیی تێیدا نیشتەجێن.


هەواڵ:KNNC

 

باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیروت بڵاویکردوەتەوە، پەناگەی ئاوارە عێراقییەکان لە بەیروت کە (85) کەسی لەخۆگرتوە کە بهۆی هێرش و بۆردومانەکانەوە بۆسەر شارەکانی باشوری لوبنان گیریان خواردوە و ماڵەکانیان وێران بوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، باڵیۆزی عێراق لە لوبنان سەردانی ئەو ئاوارانەی کردوە و ئامادەیی هەمو هاوکارییەک و دابینکردنی پێداویستییەکی بۆ دەربڕیون.

 

 

لە 23ی ئەیلولەوە، زیاتر لە هەزار و 200 کەس بەهۆی گرژییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنان  کوژراون و ملیۆنێک و 200 هەزار کەسیش ئاوارە بون.

435 جار خوێندراوەتەوە