توێژینەوەیەک کە لەلایەن
توێژەرانی زانکۆی تۆرۆنتۆی کەنەدیەوە ئەنجامدراوە، گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی کە هاوسەرگیری
دەرمانێکی باشە بۆ پیاوان لەگەڵ زیادبونی تەمەن، بەڵام بۆ خانمان وا نییە.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هەواڵی ئەمەریکی،
یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ لەوبارەیەوە دەڵێت: توێژینەوەکە کە ماوەی سێ ساڵ بەردەوام
بوە و زیاتر لە حەوت هەزار و 600 کەسی گرتوەتەوە کە تەمەنیان لە 60 ساڵ یان سەروترە،
دەرکەوتوە ئەو پیاوانەی هاوسەرگیریان کردوە لە تەمەنی پیریدا تەندروستییەکی باشیان
هەیە، بەراورد بەو پیاوانەی کە بە سینگڵى دەمێننەوە.
لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی
بۆ ئەوە کردوە، هاوسەرگیری لەکاتی پیربوندا هیچ سودێکی بۆ خانمان نەبوە، لە راستیدا
تەندروستی ژنانی سینگڵ لە کاتی پیری ئاساییدا دوو هێندە باشتر بوە لە چاو ئەو ژنەی
کە هاوسەرگیری کردوە.
مامۆستایەکی زانکۆی تۆرۆنتۆ و هاوکار لە نوسینی توێژینەوەکە
دەڵێت: "رەنگە هاوسەرەکان هانی یەکتر بدەن بۆ وەرگرتنی رەفتارە تەندروستییە ئەرێنییەکان
یان پاراستنیان، وەک وازهێنان لە جگەرەکێشان یان وەرزشکردن بە بەردەوامی.
ئاماژەی بەوەشکرد،
"توێژینەوەکانی پێشوتر دەریانخستوە کە هاوسەرگیری پەیوەندی بە دەرئەنجامی تەندروستی
باشترەوە هەیە بۆ هەردو ژن و پیاو، لەکاتێکدا ئەو پیاوانەی هەرگیز هاوسەرگیریان نەکردوە،
دەرئەنجامی تەندروستییان بە گشتی خراپتر بوە.
406 جار خوێندراوەتەوە