زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

KNN : Kurdish News Network
11:51 - 16/10/2024
ئابوری
+
-

وەزارەتى دارایی هەرێم ئاشکرایکرد؛ بڕی زیاتر لە 77 ملیار دینار وەک پشکى گەنجینەى فیدراڵى لە داهاتى نانەوتى هەرێم بۆ مانگى حوزەیران خراوەتەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ.

 

ئابورى:KNNC


وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: دوێنێ سێشەممە، بڕى 77 ملیار و 841 ملیۆن و 761 هەزار دیناریان خستوەتەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی فیدراڵ.

 

بەپێی راگەیەنراوەکەى وەزارەتى دارایی: ئەم بڕە پارەیە کە داهاتى نانەوتى هەرێمە وەک پشکى گەنجینەى فیدراڵى لە داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستان بۆ مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ خراوەتەسەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵى لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراق.

141 جار خوێندراوەتەوە