نرخى نەوت دابەزینى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:12 - 16/10/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزیوە.


 هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ چوارشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (74) دۆلار و (54) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 76 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (70) دۆلار و (90) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 59 سەنت دابەزیوە.

154 جار خوێندراوەتەوە