نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:15 - 15/10/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزیوە.

 

 

 هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ سێشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (75) دۆلار و (3) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دوو دۆلار و 8 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (71) دۆلار و (49) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى سێ دۆلار و 16 سەنت دابەزیوە.

126 جار خوێندراوەتەوە