چاوەڕوان دەکرێت داهاتى نانەوتى عێراق بگاتە 30 ترلیۆن دینار

KNN : Kurdish News Network
10:10 - 15/10/2024
ئابوری
+
-

چاوەڕوان دەکرێت داهاتی نانەوتی لە بوجەی ساڵی داهاتوی عێراق زیاد بکرێت و بگاتە 30 تریلیۆن دینار .

 

ئابورى:KNNC


موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە دواین لێدوانیدا رایگەیاندوە، لە کۆبونەیەکی لیژنەکەیان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارای عێراق و سەرۆکی دەستەکانی باج و گومرگ و چەند بەڕێوبەرێکی گشتی وەزارەتی دارایی باسیان لە بوجەی ساڵی داهاتوی عێراق کردوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی نانەوتی زیاد دەکرێت، ئەویش لەڕێگەی کۆی داهاتی باج و گومرگی دەروازە سنورییەکان و لەگەڵ داهاتی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگە حکومیەکان و شارەوانیەکان و خزمەتگوزارییەکان بەتایبەت ئەوانەی بەغداد بەمەش داهاتی نانەوتی زیاد بۆ ساڵی 2025 دەگاتە 30 ترلیۆن دینار، سەبارەت بە داهاتی نەوتی وتی: کە دەگاتە 120 ترلیۆن دینار.

175 جار خوێندراوەتەوە