"گەورەترین خەونی گەنجی كوردیان كردوە بە دامەزراندنێ بە (300) هەزار دینار"

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 16/10/2024
کوردستان
+
-

جوانڕۆ محەمەد رایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەو بارودخە ئابورییە قورسەی دەسەڵاتداران بەسەر هەرێمی كوردستانیاندا هێناوە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان شێواوە و ئێستا تاكە ئاواتی گەنجی كورد بوە بە دامەزراندنێ بە (300) هەزار دینار.


هەواڵ: (KNNC)


جوانڕۆ محەمەد، رۆژنامەنوس بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ـی راگەیاند: بەهۆی ئەو بارودۆخەی قورسە ئابورییەی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بەسەر هەرێمی كوردستاندا هێناویانە، ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانییان شێواندوە و خێزان هەیە كە هەمو ئاواتی بوە بەئەوەی كوڕەكەیان بەكارمەند لە كۆمپانیایەك یان كارگەیەكدا دابمەزرێنرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی پشتگیری حزبی نییە دانامەزرێت و ئەوانەشی دامەزراون لە رۆژێكدا (12) كاتژمێر كاریان پێدەكەن موچەی مانگانەكەشیان تەنها (300) هەزار دینارە.


وەك رۆژنامەنوسێك بەدواداچونی بۆ بابەتەكە كردوە و وتیشی: كاتێك بەدواداچون دەكرێت بۆ كەمی رۆژانەی كارمەندەكە و زۆری كاتژمێرەكانی كار، خاوەنی كارگە رونیدەكاتەوە كە پارەی ئاو و كارەبا گرانە، خزمەتگوزاریی دابین ناكرێت، لەكاتی وەرگرتنی زەوی لەبری  حكومەتی هەرێم قەرەبویەكی زۆری خاوەن زەوییەكانی كردوەتەوە و ئێستا بەهۆی زۆری هاوردەكردنەوە  بەرهەمەكەی نافرۆشرێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هیچ رەوایەتییەك نییە، تاكە ئاواتی گەنجی هەرێمی كوردستان دامەزراندنییەتی لە كارگەیەكدا،  لەكاتێكدا مناڵی بەرپرسان كە توانایان لە گەنجەكانی هەرێم كەمترە لەئەوپەڕی خۆشگوزەرانیدا دەژین، ئەوەش ژیان و گوزەرانی خەڵكی هەرێمی كوردستانە كەلە سایەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دو مانگ جارێك موچە وەردەگرن.  

216 جار خوێندراوەتەوە