لوتکەی چیای فوجی لە ژاپۆن کە لە ساڵی 1894وە،
هەمیشە سپی کردوەتەوە، لە چەند رۆژی رابردودا، بۆ یەکەمجار بە بێ بەفر دەبینرێت و
زانایانیش هۆشداریدەدەن.
هەمەڕەنگ:KNNC
دوای زیاتر لە سەدەیەک بینینی چیاکە بە بێ بەفر،
سەرنجی دانیشتوان و شارەزایانی بۆخۆی راکێشاوە، زانایان بە زەنگێکی مەترسیدار بۆ کاریگەرییەکانی قەیرانی کەشوهەوا
و گەرمبونی زەوى لەسەر ژینگەی ژاپۆن دەیبینن.
شارەزایانی کەشناسی باسیان لەوەکردوە، ئەو گەرما
بێ وێنەیەى روی لە وڵاتەکە کردوە، بوەتە هۆی بارینی باران لە جێی بەفر لەسەر چیاکە،
ئەم حاڵەتەش لە 130 ساڵی رابردودا وێنەی نەبوە.
لەلایەن خۆیەوە دەزگای کەشناسی ژاپۆن پشتڕاستی
کردوەتەوە، ساڵی 2024 گەرمترین ساڵ بوە و لەدوای ساڵی 1898وە، وڵاتەکە گەرمای وای بەخۆیەوە نەبینیوە.
1384 جار خوێندراوەتەوە