لە چوارچێوەی پڕۆسەی سەرژمێری لە سەرانسەری عێراق،
ئەمڕۆ 10 هەزار بژمێر لە هەولێر دەست بەکارەکانییان دەکەن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە بژمێرەكانی پرۆسەی سەرژمێری بە گەڕەك
و كۆڵانەكانی سنوری پارێزگای هەولێر بڵاودەبنەوە و دەست بە تۆماركردنی زانیارییەكان
دەكەن.
دڵزار حەسەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری
هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تا 19ـی مانگ بژمێرەكان
سەردانی سەرجەم یەكەكانی سنوری پارێزگای هەولێر دەكەن كە پێكهاتون لە 15 قەزا و 46
ناحیە.
وتیشی: لەمیانی سەردانەکاندا، بژمێرەكان پرسیارەكانیان
ئاڕاستەی خێزانەکان دەكەن و گرنگە لە هەر ماڵێك كەسێك یان زیاتر ئامادە بێت.
لەم چەند ڕۆژەدا بژمێرەکان پرسیارە سەرەتاییەکان
دەکەن وەک ناوی سەرۆک خێزان و ژمارەی ئەندامانی خێزان و چەند پرسیارێکی دیکەی تایبەت
بە سەرژمێری.
ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 10 هەزار
بژمێر لەم پڕۆسەیە بەشدارن کە لە 16 تا 19ـی مانگ چەند پرسیارێكی سەرەتایی ئاراستەی
هاوڵاتیان دەكەن و دواتر لە 20 و 21 مانگ پرسیارە سەرەکییەکانی ناو فۆڕمی سەرژمێری
ئاراستەی خێزانەکان دەکرێت و هەر بژمێرێک 130 ماڵی بۆ دەستنیشانکراوە و زانیارییەکانی
تایبەت بە سەرژمێری وەردەگرێت.
532 جار خوێندراوەتەوە