لە سنوری کەرکوک بۆمبێک بە سەربازانی لیوایەکی
هاوبەشدا تەقییەوە و فەرماندەی فەوجەکە و ئەفسەرێک و سەربازێک شەهید بون و چەند کەسێکی
دیکەش بریندارن.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن ڕایگەیاند: لە تەنیشت بیرەنەوتی
گوندی پەڵکانەی سنوری دوزخورماتوی و سەر بە پارێزگای کەرکوک، لە ئەنجامی تەقینەوەی
بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازانی لیوای 1ـى هاوبەشى پێشمەرگە و سوپاى عێراقدا، عەقید
روکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوجی لیواکە و عەقیدێک و پاسەوانێکی تایبەت شەهید
بون و سێ سەربازیش بریندار بون.
لەوبارەیەوە وەزارەتى پێشمەرگە لە
بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ روداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی
ئاسایشی هاوبەش بوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە روداوەکە کاتژمێر 9:00ـى بەیانى رویداوە و
شەش کەس تێیدا بونەتە قوربانیی.
325 جار خوێندراوەتەوە