د. كۆسار عەلی رشید پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو ئاماژەی بەچەند
نەخۆشییەکی چاو کردوە کە بۆماوەییە و لەرێگەی باوانەوە دەگوازرێنەوە و کاریگەرییان
لەسەر بینین و تەندروستی چاو هەیە.
نەخۆشییەکان ئەمانەن:
هەوکردنی تۆڕی چاو و گۆڕانی رەنگ: هۆکارە بۆ تێکچونی
وردە وردەی تۆڕی چاو و لەدەستدانی بینین.
ئاوی رەشی چاو: هەندێک جۆری ئاوی ڕەشی چاو بۆماوەییه،
دەبێتە هۆی تێکچوونی دەماری بینین.
ڕەنگ کوێری: زۆرجار بۆماوەییە، کاریگەری لەسەر
جیاکردنەوەی ڕەنگەکان دەبێت.
ئاوی سپی چاوی زگماکی: لێڵبونی بینین لە کاتی لە
دایک بونەوە، بەهۆی گۆڕانی بۆماوەییەوە.
نەبوونی نیوەی یان تەواوەتی ڕەنگێنە کە دەبێتە
هۆی کێشە لە بینین.
نەخۆشی چاوی پشیلە coloboma: نەخۆشییەکە کە کاریگەری لەسەر بیلبیلەی
چاو دەبێت
308 جار خوێندراوەتەوە