روداوێکی هاتوچۆ لە هەولێر پێنج قوربانی لێکەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
07:13 - 17/11/2024
کوردستان
+
-

لە روداوێکی هاتوچۆی نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا لە هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بون.

هەواڵ:KNNC

 

پەیامنێری کەی ئێن ئێن ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەسنەزانی هەولێر لە ئەنجامی پێکدادانی پاسێکی هێڵەکانی گواستنەوەی گەڕەکی کەسنەزان - ناوبازاڕ لەگەڵ دو ئۆتۆمبێلی دیکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بون.

 

 

وتیشی: پاسەکە جگە لە شۆفێرەکەی چوار سەرنشینی تێدا بوە لە روداوەکەدا یەکێک لە سەرنشینەکانی کە ژنێکی بەڕەگەز عەرەبە گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکە و دو کەسی دیکەش بریندار بون، کەسێکی دیکەش لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی دیکەدا بریندار بوە.

 

 

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تەنها لە15 رۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا لە ئیدارەی گەرمیان، 10 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویان داوە و بەهۆیەوە 22 کەس بریندار بون و کەسێکی دیکەش گیانی لەدەست داوە، لە ئیدارەی سۆرانیش شەش روداوی هاتوچۆ ڕویان داوە کە بەهۆیانەوە حەوت کەس بریندار بون، لە پارێزگای سلێمانیش تەنها لە یەک ڕوداودا، شەش کەس بریندار بون، لە پارێزگای دهۆکیش تەنها لە ماوەی ئەو 15 ڕۆژەدا، شەش روداوی هاتوچۆ رویان داوە کە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست داوە و حەوت کەسی دیکەش بریندار بون.

109 جار خوێندراوەتەوە