وتەبێژی دەزگای
قەزایی ئێران، ئەسغەر جەهانگیر ئەمڕۆ رایگەیاند ئەو کچە خوێندکارەکەی کە بەهۆی داکەندنی جلەکانیەوە دەستگیرکرابو، لە بەشی زانست و
توێژینەوەی زانکۆی ئازادی لە تاران، ئازاد کراوە و رادەستی خێزانەکەیان کردوەتەوە
هەواڵ: KNNC
ئەسغەر جەهانگیر
بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە، دوای سەرنجدان و رەوانەکرنی بۆ نەخۆشخانە،
دەرکەوتوە کە نەخۆشی دەرونی هەیە، رادەست بنەماڵەکەی کراوەتەوە و جەختیشی
کردوەتەوە کە هیچ دۆسییەیەکی یاساییان
لەسەر تۆمار نەکردوە.
ئاهۆ مەریە خوێندکاری بەشی زانست و توێژینەوەی زانکۆی ئازادی تارانە، کە لە 12ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ، بەهۆی
ناڕەزایەتییەوە، لە ناو زانکۆ و لەبەردەم
خەڵکدا جلەکانی داکەند و بە جلی ژێرەوەوە دەسوڕایە و بەهۆیەوە دەستبەجێ دەستگیرکرا.
ئەم کارەی کۆماری
ئیسلامی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەنگدانەوە و نیگەرانی بەرفراوانی لێ کەوتوەوە، هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی
ئیدانەی ئەو دەستگیرکردنەی کرد و رایگەیاند بو، پێویستە بە زوترین کات خوێندکارە
دەستگیرکراوەکە ئازاد بکرێت.
کچە خوێندکارەکە کە دوای ئەوەی لەلایەن ئەفسەرانی ئەمنیەوە دەبینرێت، داوای لێ دەکرێت جلەکانی بگۆڕێت و شیاونین، ئەویش لە کاردانەوەیەدا تەواوی جلەکانی لادەبات و ئەم کارەی کچە خوێندکارەوە بوە رۆژەڤی میدیا جهانییەکان و بەهۆی ئەو کارەیەوە دەستگیرکراو و بۆ ماوەیەکی زۆر هیچ هەواڵێکی نەبو.
1085 جار خوێندراوەتەوە