سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتا جار پاکێجێکی هاوکاری پێشکەش
بە وڵاتانی هەژارنشین دەکات، دەشڵێت: پارەکە لە ڕێگەی بەرنامەیەکی تایبەتی پەرەپێدانەوە
تەرخان دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە لوتکەی جی 20 ڕایگەیاند:
لە ڕێگەی سندوقی تایبەتی بانکی جیهانییەوە بڕی چوار ملیار دۆلار بۆ وڵاتانی هەژار
نشین تەرخان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: پاکێجەکە لە ڕێگەی بەرنامەیەکی
تایبەتی پەرەپێدانەوە بۆ وڵاتانی هەژار نشین تەرخان دەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە: ئەم پاکێجە هاوکارییە دەبێتە
کۆتا پاکێجی هاوکاریی جۆو بایدن وەك سەرۆکی ئەمریکا بەو پێیەی بڕیارە 20ـی
مانگی یەك کۆشکی سپی بۆ دۆناڵد ترەمپ چۆڵ بکات.
151 جار خوێندراوەتەوە