ئۆکرانیا بە شەش موشەکی ئەمەریکی هێرشیکردە سەر روسیا

KNN : Kurdish News Network
08:01 - 19/11/2024
جیهان
+
-

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی ئۆکرانیاوە بڵاویکردەوە، وڵاتەکەیان بۆ جاری یەکەم موشەکی دورهاوێژی ئەمریکیی لە دژی روسیا بەکارهێناوە.

هەواڵ:KNNC

ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئۆکرانیا شەش موشەکی بالیستیکی ئاراستەی دامەزراوەیەک لە برایانسک کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو هێرشەدا شەش موشەکی ATACMSی دروستکراوی ئەمریکا بەکارهێنراوە.

لە بەرامبەردا، سێرگی لاڤرۆڤ - وەزیری دەرەوەی روسیا، لە راگەیەنراوێکدا، بەکارهێنانی موشەکی دورهاوێژى ئەمریکى لەلایەن ئۆکرانیاوە بە قۆناغێکی نوێی ململانێکان ناوبرد و جەختی لەوەش کردوەتەوە، لە کاتی گونجاودا وەڵامی کیێڤ دەدەنەوە .

لاڤرۆڤ، هۆشداریشى دا بە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەوەى، مافی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییان هەیە.

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا، جۆزیپ بۆریڵ، لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: هەڕەشەی روسیا بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی، رەفتارێکی نابەرپرسانەیە و ئاماژەی بەوەش کرد: ئەوە یەکەمین جار نییە مۆسکۆ هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات، کە ئەوەش جێی قبوڵکردن نییە.

 

ئەم هێرشە تەنها دوو ڕۆژ دوای ئەوە دێت کە ئیدارەی بایدن گڵۆپی سەوزی بۆ کیێڤ داگیرساند، بۆ بەکارهێنانی چەکی دور مەودای ئەمریکی لە دژی ئامانجەکانی ڕوسیا.

 

هەزار رۆژ بەسەر جەنگی روسیا و ئۆکرانیا تێدەپەڕێت، هەردولا جەختدەکەنەوە تا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن ملکەچ نابن،

81 جار خوێندراوەتەوە