ئێران رایگەیاند،بڕیاری کارپێکردنی کۆمەڵێک سانتەرفیوجی نوێ و پێشکەوتو دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، دژ بەو بڕیارەی
لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمەوە دەرکراوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە
ئەتۆمیش بەفەرمی بڕیارنامەیەکی دژ بە ئێران دەرکرد و رەخنەی توندی لێگرت.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوی هاوبەشی
ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتوە، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی
ئەتۆمی ئێران فەرمانێکی دەرکرد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی کاریگەر، لەوانەش خستنەکاری کۆمەڵەیەکی
گەورە لە سانترفیوجی نوێ و پێشکەوتوی جیاواز بۆ پیتاندنی یۆرانیم.
ڕەشنووسی بڕیارنامەکەی
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەلایەن هەرسێ وڵاتی ئەوروپی - بەریتانیا، فەرەنسا
و ئەڵمانیا، بە پاڵپشتی ئەمریکا خرایە دەنگدانەوە، لە کۆی 35 وڵات، 19 وڵات پشتیوانیان
لێکرد و روسیا و چین و بورکینافاسۆش دژایەتیان کرد.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە
هات کە بڕیارێکی دیکەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەرچوو، لە کاتێکدا گرژییەکان لەسەر
بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە بەرزترین ئاستیدا بوو، ترسی ئەوەی هەبوو کە تاران هەوڵی
پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بدات، کە دەسەڵاتدارانی ئێران ڕەتیانکردەوە.
هاوکات، دەستەی
بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، بەرامبەر بە هاوکاریی نەکردنیان
سەبارەت بە خستنەروی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بە فەرمی بڕیارنامەیەکى دەرکرد و رەخنەى
لە ئێران گرت.
72 جار خوێندراوەتەوە