نوێترین توێژینەوەکان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى
کە ئەوکەسانەى چەرەسات لە ژەمەکانیان بەکاردەهێنن، سودى تەندروستى گرنگ بەدەستدەهێنن،
ئەوانەشى کە رۆژانە چەرەسات بەشێوەیەکى رێک و پێک دەخۆن زیادەى کێشیان کەمترە و
مەترسی توشبونیشیان بە قەڵەوى دابەزیوە.
تەندروستى:KNNC
بیانکا تامبۆرلۆ، پسپۆڕى خۆراکیی دەڵێت: بەهۆى
ئەوەى بڕێکى باش چەورى سودبەخشى تێدایە، چەرەسات بژاردەیەکى زۆر باشە بۆ
دابەزاندنى کێش، چونکە هەستى تێربون زیاد دەکات و بەهۆى ئەوەى بڕى کالۆرییەکەى
بەرزە پێویستە لە رۆژەکەدا دوجار بخورێن.
بادەم، یەکێکە لەو چەرەساتانەى کە جەستە بە
سەرچاوە خۆراکییەکان دەوڵەمەند دەکات، بەمەش هاوکاریی دابەزاندنى کێش دەکات،
بەجۆرێک دوو ژەم لە بادەم زیاتر لە 7 گرام ریشاڵى تێدایە، ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ
باشترکردنى کارى سیستمى هەرس و رێگریی لە توشبون بە شێرپەنجەى قۆڵۆن و شەکرە.
جگە لە بادەم گازۆش بژاردەیەکى باشە بۆ
دابەزاندنى کێش، توێژنەوەکان دەڵێن: گازۆ یارمەتى پاراستنى پێکهاتەى تەندروستى
جەستە دەدات.
گوێزیش یەکێکى دیکەیە لەو چەرەساتانەى لەگەڵ
ئەوەى سودێکى زۆرى هەیە، ئەو بەشەى مێشکیش چالاک دەکات کە کۆنتڕۆڵى تێربون و حەزى
خواردن دەکات، بەمەش هاوکار دەبێت بۆ دابەزاندنى کێشى لەش.
315 جار خوێندراوەتەوە