توێژەرانی ئەمریکی
گەشتونەتە ئەو ئەنجامەی رۆژانە دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بە بەردەوامی مەترسیدارە و
ئەگەرەی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات و وەرزشکردنیش سودی نابێت .
تەندروستی: KNNC
توێژیینەوەکە لە
زانکۆی ماس جەنەڕاڵ بریگام لە ئەمەریکا ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە کە زۆر دانیشتن
پەیوەندی راستەوخۆی بەتوشبون بە هەر چوار
جۆرەکەی نەخۆشیی دڵەوە هەیە.
لە
توێژینەوەکەدا هاتوە، ئەگەر رۆژانە (6 بۆ 10) کاتژمێر دابنیشیت، ئەگەری توشبون بە سستبونی
دڵ، وەستانی دڵ، جەڵتەی دڵ و گیرانی خوێنبەرەکان
بە ڕێژەی ( 40% بۆ 60%)زیاتر دەکات.
هەروەها توێژەران
جەختیان لەوە کردەوە کە جێبەجێکردنی ئاستی ڕێنماییەکانی چالاکیی جەستەیی مامناوەند
تا بەهێز و تەنانەت وەرزشکردنیش ڕەنگە بە تەنیا بەس نەبێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی
دڵ و خوێنبەرەکان، بۆ ئەو کەسانەی کە رۆژانە کاتێكی زۆر بە دانیشتن بەسەر دەبەن.
ئەنجامەکانی
توێژینەوەکە، لە گۆڤاری کۆلێژی ئەمریکی بۆ
نەخۆشییەکانی دڵ بڵاوکراوەتەوە و جەختیان کردوەتەوە کە "داتاکان
پشتگیری لەو بیرۆکەیە دەکەن، کە وەرزشکردن بەس نییە و هەمیشە باشتروایە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان و خۆپارێزی
لە نەخۆشییەکانی دڵ، کەمتر دابنیشن و زیاتر بجوڵێن.
304 جار خوێندراوەتەوە