میدیایەکی ڕوسی: عێراق لەدۆخێکی تەواو دژواردایە

KNN : Kurdish News Network
02:04 - 09/02/2025
عێراق
+
-

میدیایەکی روسی لەراپۆرتێکیدا باسی لەدۆخی ستراتیژی دژواری عێراق کردوە، ئاماژەی بەوەشداوە ئەم وڵاتە بەرەو گۆڕانکاری دەچێت.

هەواڵ:KNNC

 

ماڵپەڕی کراسنایا ڤیسنای ڕوسی لەراپۆرتەکەیدا باسی لەوەکردوە، لەدوای روخانی رژێمی سوریا، عێراق دوچاری کۆمەڵێک ئاڵنگاری بوەتەوە و لەدۆخێکی تەواو دژوار و دابەشبونی ناوخۆیدایە.

 

وەک لە راپۆرتەکەدا هاتوە، لەدوای سوریا عێراق هەڕەشەی ناسەقامگیری لەسەرە بەتایبەتیش دوای لاوازبونی رۆڵی روسیا لە ناوچەکە و ئەو گورزانەش کە ئیسرائیل لەبەرەی مقاومەی داوە.

ئەوەشی وتوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێران دەیەوێت لەڕێگەی گروپە عیراقییەکانەوە پارێزگاری لەهەژمونی خۆی لەو وڵاتەدا بکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئیدارەی ترەمپ بەنیازە قەبارەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەعێراق بچوک بکاتەوە، لەهەمان کاتیشدا کار بۆ بەرتەسکردنەوەی هەژمونی تاران و رێگرتن لەبرەودانی بەچەکی ئەتۆمی دەکات.

94 جار خوێندراوەتەوە