تەنهایی یەکێکە لەو حاڵەتانەی زۆر کەس تێیدا دەژین، بەرای پسپۆڕانی
تەنەدروستیش ئەو حاڵەتە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و هۆکارە بۆ
توشبون بە چەند نەخۆشییەکی جیاواز.
تەندروستی:KNNC
دکتۆر ڤیڤێک مۆرتی، پزیشکی نەشتەرگەری گشتی ئەمەریکی، داوایکردوە پەرەسەندنی
گۆشەگیری کۆمەڵایەتی، وەک هەڕەشەیەکی تەندروستی گشیی و هاوشێوەی قەڵەوی و
بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ئەژماربکرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو زیانانەی کە هەیەتی.
مۆرفتی دەڵێت: توێژینەوە پزیشکییەکان دەریانخستوە کە نزیکەی نیوەی گەورەساڵانی
ئەمەریکا، بەدەست تەنهاییەوە دەناڵێنن، هەروەها پەتای کۆرۆنا ئەو حاڵەتەی زیاتر
کردوە، بەرای ئەو پسپۆرە کاریگەری تەنهایی مەترسی زۆر زیاترە بەوپێیەی کاریگەری
هەیە لەسەر توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و بیرچونەوە و خەمۆکی و
دڵەڕاوکێ و مردنی پێشوەختە.
هەروەها کاریگەری دابڕانی کۆمەڵایەتی کاریگەری کێشانی 15 جگەرەی لە رۆژێکدا
هەیە، لەسەر کەسەکە تەنانەت زیاتر لە کاریگەری قەڵەوی و کەمی چالاکی جەستەیی.
یەکێک لەو کاریگەرییانەی کە راپۆرتەکەی مۆرتی ئاماژەی پێکردوە، دابەزینی پەیوەندی
کۆمەڵایەتییەکان لەکاتی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا زیاتر بوە، هەروەها لە نێوان
ساڵانی 2019 بۆ 2020 قەبارەی تۆڕەکانی دۆستایەتی بەرێژەی 16٪ کەمیکردوە، 49٪ـی
ئەمەریکییەکان رایانگەیاندوە لە ساڵی 2021ـدا سێ هاوڕێی نزیک یان کەمتریان هەبوە،
لەکاتێکدا لەساڵی 1990ـدا ئەو ژمارەیە 27 بوە.
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی تەکنەلۆژیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر گەنجان
و هەرزەکاران راپۆرتەکە ئاماژەی بە توێژینەوەیەک کردوە کە دەڵێت: یەک لەسەر سێی
ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرو 18 ساڵەوەیە بە نزیکەیی بەردەوام لەسەر ئینتەرنێتن.
مۆرتی، داوا لە دایکان و باوکان دەکات کاتێک بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان
تەرخانبکەن، کە دوربێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها ئەو تەمەنە دوابخەن کە
منداڵان بەشداری پلاتفۆڕمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن.
167 جار خوێندراوەتەوە