خواردنەوەی کاکاو بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن، باشترکردنی باری
دەرونی و رێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا بەسودە.
تەندروستی: (KNNC)
لە توێژینەوەیەكی نوێدا كەلەلایەن زانکۆی نیڤادای ئەمەریکا ئەنجامدراوە
سودەكانی خواردنەوەی كاكاوی ئاشكرا كردوە كە تیایدا هاتوە؛ خواردنەوەی کاکاو سودی بۆ
تەندروستی هەیە کە خۆیان لە دابەزاندنی پەستانی خوێن، باشترکردنی باری دەرونی و رێکخستنی
ئاستی شەکر لە خوێندا دەبیننەوە.
ئەوەیخستوەتەڕو، بەهۆی ئەوەی كە کاکاو روەكێكە پێكهاتەی دژە ئۆکسێنەر
و هەوکردنەكانی تێدایە، پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی ئاستی فشاری خوێن
دەكات.
توێژەرانی زانكۆكە رونیانكردوەتەوە، ئەو كەسانەی لەماوەی
توێژینەوەكەیاندا كاكاویان خواردوەتەوە تەندروستی خوێنبەرەکانیان باشتر بوە بەراورد
بە هاوتەمەنەكانیان، هەروەك ئاماژەیە بۆ باشتركردنی سوڕی خوێن لەلەشی مرۆڤدا.
لە راپۆرتی كۆتایی توێژینەوەكەیاندا، توێژەرەكان ئاماژەیان بۆ
ئەوە كردوە، خواردنەوەی کاکاو یان شوکولاتەی سروشتی هاوكارە بۆ باشتركردنی باری دەرونی
مرۆڤ هەروەها ئەگەری توشبون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە.
روەكی کاکاو بڕێك لە چەوری تەندروست، ئاستێكی كەم شەکر، بڕێکی زۆر
ئاسن و مەگنیسیۆمی تێدایە، ئەمەش وا دەکات
كە لە ڕوی تەندروستییەوە سودی هەبێت.
239 جار خوێندراوەتەوە