دادگاى فیدراڵى وەڵامى
چوار سکاڵاى سەرۆککۆمارى دایەوە و بڕیاریدا تەوتینى موچەخۆران ئەنجام بدرێت و
رەتیشى کردەوە پابەندکردنى عێراق بە دابەشکردنى موچەى ئێستا و رابردوى فەرمانبەران
لە تایبەتمەندێتى ئەواندا بێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگاى
فیدراڵى تایبەت بە چوار سکاڵاى لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق کۆبوەوە کە لەسەر
هەریەکە لە سەرۆکوەزیران و سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران و وەزیرى دارایی تۆمار
کردبون، بەپێی سکاڵاکەکە سەرۆککۆمارى عێراق داواى کردوە کە وەزارەتى دارایی عێراق
پابەند بکرێت بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە بۆ مانگەکانى رابردو و
ئێستا.
لە سکاڵایەکى دیکەدا
سەرۆککۆمارى عێراق داواى کردوە وەزارەتى دارایی عێراق ناچار بکرێت مانگانە بێ دواکەوتن
موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دابەش بکات بێ هیچ دواکەوتن و بیانویەک.
داواشى کردوە کە
تەوتینى موچەى فەرمانبەران ئەنجام بدرێت و ئەو ئازادییەش بدرێتە فەرمانبەران کامە
بانک بیانەوێت موچەکانیانى لێ تەویتین بکەن و لە داوایەکى دیکەیشدا داواى هەموارى
یاساى ژمارە 12 لقى (ج) دەکات تایبەت بە فرۆشتنى نەوتى هەرێم.
بەپێی بڕیارەکەى
دادگاى فیدراڵى عێراق، بڕیاردراوە بە جێبەجێکردنى تەوتینى موچەى فەرمانبەرانى
هەرێمى کوردستان بەو شێوەیەی کە فەرمانبەران دەیانەوێت و بەشێوەیەکى ئازادانە
بتوانن بانکەکانیان هەڵبژێرن.
تایبەت بە سێ داواکەى
دیکە، دادگاى فیدراڵى رەتى کردونەتەوە و دەڵێت: لە پسپۆڕى و تایبەتمەندێتى ئێمەدا
نییە.
1243 جار خوێندراوەتەوە