لەنێو لیستێكی گەورەی ڕاهێنەردا
خۆزیە مۆرینیۆ بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو كلاودیۆ ڕانێری بە باشترین ڕاهێنەری مێژوی
پرێمەرلیگ ناودەبات.
وەرزش:KNNC
مۆرینیۆ بە لێدوانەكانی
مشتومڕ لە نێو دامەزراوە وەرزشییەكان و میدیا جیهانیەكان دروستدەكات و لە نوێترین
لێدوانیشیدا بژاردەی خۆی لە دیاریكردنی ناسنامەی باشترین ڕاهێنەری مێژوی خولی نایابی
ئینگلتەرا ئاشكرادەكات.
راهێنەرە پۆرتوگالیەكە
دەڵێت: كلاودیۆ ڕانێری باشترینی مێژوی پرێمەرلیگە، چونكە لە ساڵی 2016دا نازناوی
خولەكەی لەگەڵ یانەی لیستەرسیتی بەدەستهێنا.
دەشڵێت: بردنەوەی پێنج یاخود شەش نازناو لەگەڵ
مانچستەرسیتی و مانچستەریونایتد شتێكی جوانە، بەڵام بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ لەگەڵ
لیستەرسیتی زۆر قورسە، هەربۆیە كلاودیۆ ڕانێری بەلای ئەوەوە باشترینە.
مۆرینیۆ لە پرێمەرلیگ
لەگەڵ چێڵسی و مانچستەریونایتد و تۆتنهام كاری كردوە، بەتایبەتی لەگەڵ بلوز خاوەن
چەند نازناوێكی گرنگە.
69 جار خوێندراوەتەوە