ئەنجومەنی
ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا داوای لە حکومەتی کاتی دیمەشق کرد،
هەمو سورییەکان بێجیاوازی نەتەوە و ئاین بپارێزێت.
هەواڵ:KNNC
بەوگوێرەی
بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان کە ئەمڕۆ هەینی
بڵاویکردوەتەوە، داوای دەستبەجێ راگرتنی هەر کردەوەیەکی توندوتیژی رابگرێت کە
ماوەی چەند رۆژێکە دژ بە پێکهاتەکانی سوریا ئەنجامدەدرێت.
ئەنجومەنەکە
داوای لە سەرجەم وڵاتان کردوە کە ڕێز لە سەروەری و سەربەخۆیی و یەکگرتویی و یەکپارچەیی
خاکی سوریا بگرن و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سوریا نەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا
داوا لە دەسەڵاتدارانی دیمەشق کراوە کە ڕێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە
دووبارەبوونەوەی ئەو توندوتیژییانە.
54 جار خوێندراوەتەوە