رۆیتەرز: بەرپرسانی تاران ئارەزوی رێككەوتن لەگەڵ واشنتۆن دەكەن

KNN : Kurdish News Network
04:03 - 14/03/2025
جیهان
+
-

سەرباری هەڵوێستی توندو وتارە زبرەكانیان، بەڵام لەناو بەرپرسانی باڵای تاراندا ئامادەیی كردەیی هەیە بۆ ئەنجامدانی رێككەوتن لەگەڵ واشنتۆن.


هەواڵ: (KNNC)


لە راپۆرتێكدا ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر بڵاویكردەوە؛ سەرباری هەڵوێستی توندو وتارە زبرەكانی بەشێك لە بەرپرسە باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام لەناو بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێراندا   ئامادەییەکی کردەیی هەیە، بۆ ئەنجامدانی دانوستان و رێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن.


ئەوەیخستوەتەڕو، بەهۆی هەڵمەتی زۆرترین فشار بۆسەر تاران لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكاوە مەترسییەكانی بەرپرسانی تاران زیاتر بوە كە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بەرەو سفر بەرێت هەروەها لەرێگەی سزای زیاتر وڵات ناچاربكات بەچۆكدابێت.


بەرپرسێكی باڵای ئێرانی كە رەتی كردوەتەوە ناسنامەكەی ئاشكرا بكات بە رۆیتەرزی راگەیاندوە: لە پچڕاندنی هەمو رێگا دیپلۆماسییەکان، سەرکردەکان نیگەرانن كە ئەوەش ناڕەزایی ناوخۆیی بەرامبەر بەئایەتوڵا عەلی خامنەیی، بڕیاردەری کۆماری ئیسلامی فراوانتر دەكات.


ئاژانسەكە باس لە توندكردنەوەی فشارەكانی واشنتۆن بۆسەر تاران دەكات كە سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ و گرتنەبەری رێكارە سەربازییەكان دژی ئەو وڵاتە دەكات و دەشڵێت: بەناردنی نامەیەك بۆ خامنەیی و پێشنازكردن لەسەر دانوستان بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەرگایەكی كردوەتەوە، بەڵام لەلایەن رێبەری ئێرانەوە رەتكرایەوە.

153 جار خوێندراوەتەوە