ترەمپ: بەئەگەرێكی زۆرەوە جەنگی ئۆكرانیا كۆتایی دێت

KNN : Kurdish News Network
06:45 - 14/03/2025
جیهان
+
-

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوکانی ئەمەریکا دەڵێت: گفتوگۆی باش و بەرهەمداری لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ئەنجامدراوه و بەئەگەرێكی زۆرەوە جەنگی ئۆكرانیا كۆتایی دێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بڵاویكردەوە؛ دوێنێ پێنجشەممە گفتوگۆیەکی زۆر باش و بەرهەمداری لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی ڕوسیا ئەنجامداوە، دواجار ئەم جەنگە ترسناک و خوێناوییەكەی ئۆكرانیا کۆتایی پێدێت، بەڵام ئێستا هەزاران سەربازی ئۆکرانیی لەلایەن سوپای روسیا گەمارۆدراون كە لە دۆخێکی مەترسیداردان.

 

دەشڵێت: داوا لە سەرۆكی روسیا دەكات كە ژیانی سەربازە گەمارۆدراوەكان ڕزگار بکات، چونكە كوشتنی  ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ سه‌ربازەی ئۆكرانیا کۆمەڵکوژییەکی ترسناک دەبێت، کە لە دوای جەنگی دوەمی جیهانییەوە هاوشێوە نەبینیوە.


پێشتر دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین رایگەیاند: ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا لەڕێگەی ستیڤ ویتکۆف، نێرەدەی ئەمەریكا بۆ ئاگربەستی جەنگی ئۆكرانیا، نامەیەكی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ناردوە كە ئاماژەی زیاتری گەیاندوە بەسەرۆک ترامپ و گەشبینییەکی "وریا"ـی دەربڕیوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە كە؛ دوای گەیشتنی نامەكە و گەیشتن بەدەستی هەمو زانیارییەكان بەدۆناڵد ترەمپ، كۆشكی كرێملین كاتی پەیوەندی كردنی نێوان سەرۆكی روسیا و سەرۆكی ئەمەریكا دیاری دەكات.

104 جار خوێندراوەتەوە