سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی 200% لەسەر خواردنەوە کحولییەکانی فەرەنسا و وڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا دەکات.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، رایگەیاند "ساڵانێکە دزیمان لێدەکرێت، لەمەودوا رێگری دەکەین، هەرگیز لە بەرنامەی سەپاندنی باج لەسەر هاوردەی ئەلەمنیۆم، پۆڵا و ئۆتۆمبێل بۆ ئەمریکا پاشەکشە ناکات.
ترەمپ لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای تروث رایگەیاندووە، " ئەمەریکا بەم زووانە باجی 200% بەسەر هەموو شەراب و شامپانیا و خواردنەوە کحولییەکانی فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپادا دەسەپێنێت.
پێشتر یەکێتی ئەوروپا، سەپاندنی باجی پێچەوانەی بەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆمی ئەمریکادا سەپاند و گوتی، قۆناغ بە قۆناغ لە مانگی نیسانی ئایندەوە دەستپێدەکات.
167 جار خوێندراوەتەوە