ئەمڕۆ هەینی كۆشكی کرێملین ئاشكرایكرد؛ لەڕێگەی نێردەی سەرۆكی ئەمەریكا، سەرۆکی
روسیا لەسەر پێشنیازەكەی واشنتۆن بۆ ئاگربەستی جەنگی ئۆكرانیا، نامەیەکی ناردوە بۆ
ترەمپ.
هەواڵ: (KNNC)
لەوبارەیەوە، دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین رایگەیاند: ڤلادیمێر پوتین،
سەرۆکی روسیا لەڕێگەی ستیڤ ویتکۆف، نێرەدەی ئەمەریكا بۆ ئاگربەستی جەنگی ئۆكرانیا،
نامەیەكی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ناردوە كە ئاماژەی زیاتری گەیاندوە بەسەرۆک
ترامپ و گەشبینییەکی "وریا"ـی دەربڕیوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە كە؛ دوای گەیشتنی نامەكە و گەیشتن بەدەستی هەمو
زانیارییەكان بەدۆناڵد ترەمپ، كۆشكی كرێملین كاتی پەیوەندی كردنی نێوان سەرۆكی
روسیا و سەرۆكی ئەمەریكا دیاری دەكات.
پێشتر و لەژێر فشاری واشنتۆندا، ئۆكرانیا رەزامەندی لەسەر ئاگربەستی
دەستبەجێی بەبێ مەرج دەربڕی، دواتریش لەڕێگە شاندێكەوە ترەمپ داوای لە پوتین كرد بە
بەئاگربەستە (30) رۆژییەكە رازیببێت، بۆیە دوای چەندكاتژمێرێك لە گەیشتنی نێردەكەی
ترەمی، مۆسكۆ ئامادەیی بۆ ئاگربەست و دەستكردن بە گفتوگۆی بەدیهێنانی ئاشتی درێژخایەن
دەربڕی.
رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردو، رایگەیاند: پشتیوانی لە ئاگربەستی پێشنیازکراو
دەکات، بەڵام "وردەکارییەكان" بەهەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، بۆیە پێویستی
بەپەیوەندی كردن لەگەڵ ئەمریکییەکان هەیە.
لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بڵاویكردەوە، روسیا هەوڵدەدات
جەنگەكە درێژ بکاتەوە و ئاشتی بۆ ماوەیەکی زۆر دوابخات.
36 جار خوێندراوەتەوە