لە بەرامبەر
سوکایەتیکردن بە هاوپیشەکانیان، لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە لە کاتی خۆپیشاندان بۆ
باشترکردنی موچەکانیان، تائێستا لە پارێزگای زیقار
زیاتر لە 500 بەڕێوبەر دەستیان لەکارکێشاوەتەوە .
هەواڵ:KNNC
پێگەی شەفەق نیوس بڵاویکردوەتەوە، دەستلەکارکێشانەوەی بە کۆمەڵی بەرێوبەران لە پارێزگاکە، هەنگاوێکە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە "سوکایەتیکردنی هاوکارەکانیان لەلایەن دەزگا
ئەمنییەکانەوە"، هەروەها نەگرتنەبەری ڕێوشوێن بەرامبەر بە
"تاوانباران" لەنێو ئەو هێزانەدا لە میانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا
کە پارێزگاکە بەخۆیەوە بینی و تێیدا مامۆستایان داوای باشترکردنی موچەکانیان دەکرد.
پێگەکە لە سەرچاوەیەکی پارێزگاکەوە زانیویتەی ژمارەی دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوبەران زیاتر لە 500 بەرێوبەرن و ئەمەش بوەتە هۆی دروست بونی قویرانێکی قوڵی خوێندن لە پارێزگاکەدا بەتایبەتی دوای ئەوەی بەڕێوەبەرانی دیکەی قوتابخانەکان ئامادە نەبون پۆستەکانی هاوپیشەکانیان پڕبکەنەوە و لەبری ئەوانەی دەستیان لە کار کێشاوەتەوە وانە بڵێنەوە.
هەر بە گوێرەی زانیاری میدیا عێراقییەکە، تەنها لە ڕۆژی چوارشەممەدا، پارێزگاکە 60 دەستلەکارکێشانەوەی
بەکۆمەڵی لەلایەن بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانەوە تۆمارکردوە، وەک ناڕەزایەتیی بەرامبەر
بەو پێشێلکاریانەی کە لە دوای مانگرتنی ئەم دواییە بەرامبەریان ئەنجامدراون.
ئەو مامۆستایانە
داوایان کردوە وەزارەتی پەروەردە هەڵوێستی ڕونی هەبێت سەبارەت بەو سەرپێچیانەی کە
لە کاتی خۆپیشاندانەکانیاندا ڕۆژی سێشەممە لە شاری ناسریە ڕوبەڕویان بوەتەوە.
ڕۆژی سێشەممە سەدان مامۆستای
ژن و پیاو لە نزیک چوارڕێیانی باهۆ لە ناوەڕاستی ناسریە کۆبونەوە و
داوای جێبەجێکردنی ئەو مافانەیان کرد کە پێشتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتەوە ڕاگەیەندرابون.
لە بەرامبەردا هێزەکانی
پۆلیس دەستوەردانیان کرد بۆ تێکدانی پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و گازی فرمێسکڕێژ
و بۆمبی دوکەڵییان تەقاند و لە کاتی گردبوونەوەکان دەنگی تەقە دەبیسترا.
143 جار خوێندراوەتەوە