سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکی لە ناوەڕاستی غەززە بۆردومانکرد

KNN : Kurdish News Network
08:47 - 13/04/2025
جیهان
+
-

سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکی لە ناوەڕاستی شاری غەززە بۆردومانکرد و بەهۆیەوە سەرجەم کارەکان لە نەخۆشخانەکە راگیران.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکیان لە ناوەڕاستی شاری غەززە بۆردومانکرد، بەهۆیەوە ئاگر لە بەشەکانی پێشوازی و فریاکەوتن و تاقیگە و دەرمانخانەی نەخۆشخانەکە کەوتوەوە.

 

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردوەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە دوو موشەک بینای نەخۆشخانەکەیان کردوەتە ئامانج، بەهۆیەوە دەیان بریندار و نەخۆش کە لە بۆردومانەکە رزگاریان بوە، لەسەر شەقام ماونەتەوە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە دەڵێت: سوپای ئیسرائیل بە مەبەست 34 نەخۆشخانەی لەناوبردوە، لەچوارچێوەی پلانێکی سیستماتیکیدا ئەو نەخۆشخانانە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کەوتون.

 

نەخۆشخانەکە خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی پێشکەش بە زیاتر لە یەک ملیۆن فەلەستینی دەکات لە کەرتی غەززە و پارێزگاکانی باکووری غەززە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سیستەمی تەندروستی نزیکەی بە تەواوی داڕماوە بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل کە لە حەوتی تشرینی یەکەمی 2023 بۆسەر ئەو کەرتە دەستیپێکردوە.


91 جار خوێندراوەتەوە