لە ماوەی ساڵێکدا لە
تورکیا 134 هەزار و 383 منداڵ ڕوبەڕوی دادگا کراونەتەوە، 44
منداڵیش بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری وڵاتەکە سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
هەواڵ:KNNC
میدیا ئۆپۆزسیۆنەکانی
تورکیا بڵاویان کردەوە، تەنها لە ساڵی ڕابردو 254 هەزار و 617 دۆسیە لە
دادگاکانی تورکیا دژی منداڵان کراونەتەوە و 41 هەزارو 488
منداڵیش بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن دادگاکانی ئەو وڵاتە سزادراون.
دەشڵێن: 134 هەزار
و383 منداڵ لە ماوەی ساڵەکەدا روبەڕوی دادگا کراونەتەوە، کە
ژمارەیەکیان سزادراون، بەشێکیان سزاکەیان لەسەر هەڵگیراوە.
بە گوێرەی داتاکان بەشی زۆری ئەو
منداڵانەی دادگایی کراون بە تۆمەتی دزیکردن بوە، هەر لەو ساڵەشدا 44
منداڵ بە تۆمەتی سوکایەتی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک
کۆماری تورکیا سزایان بەسەردا سەپێنراوە.
دادگاکانی تورکیاش، بەشێک
لەو منداڵانەی بەپێی ماددەی 299 و 301ی تورکیا و تۆمەتی سوکایەتیکردن
بە سەرۆکی وڵاتەکە و دەستدرێژی بۆ سەر ماڵ و موڵک سزاداون.
58 جار خوێندراوەتەوە