مانشێتی سەرەکی بەشێک لە رۆژنامەکانی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا

KNN : Kurdish News Network
01:48 - 13/04/2025
جیهان
+
-

دانوستانی ئێران و ئەمەریکا بە نێوەندگیری عومان کاردانەوەی لەسەر ئاستی جیهانی لێکەوتەوە، هەردولا دانوستانەکان بە ئەرێنی وەسفدەکەن و بڕیاریشە، لە 19ـی نیسان گەڕی دوەمی دانوستانەکان هەر لە عومان بەڕێوەبچن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دانوستانەکان ناڕاستەوخۆ بەڕێوەدەچن، جەختیشیکردەوە گفتوگۆکان تەنها لەسەر پرسی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکە دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەشێک لە مانشێتی سەرەکی رۆژنامەکانی ئێران بەم شێوەیەیە باسیان لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا کردوە.

ئارمانی میللی: ڕێککەوتن لەسەر درێژەدانی دانوستان

 

ئارمانی ئیمروز: هەنگاویکی ئەرێنی بۆ لابردنی سزاکان

 

 
ئاسیا: هەنگاوێکی ئەرێنی بەرەو ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی

 

 
عەسری ئیمرۆز: 

 

 عێراقچی: ئەگەر ئیرادەیەک هەبێت لەسەر کات و ساتی دانوستانەکانی داهاتو قسە دەکەین

 

ئیعتیماد: هەنگاوێکی ئەرێنی، دیپلۆماسی هەناسەی کێشا

 

 
ستارەی سوبح: بازار گیانی بۆ گەرایەوە

 

 
شەرق: هیوا بۆ گفتوگۆی واقیعی

 

 
جامی جەم: باڵادەستی ئێران لە دانوستانەکان

 

 
جەوان: دانوستانی ناڕاستەوخۆ، دیداری ڕاستەوخۆ

 

 
کەیهان
: داهاتوی ڕێککەوتن لەگەڵ ترەمپ نادیارە، وڵات لە چاوەڕوانی دانوستان دامەنێن

 

 
یادگاری ئیمروز: ئێستا تۆپ لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە

76 جار خوێندراوەتەوە