ڕوسیا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا زۆر بە باشی بەرەوپێش دەچێت

KNN : Kurdish News Network
04:14 - 13/04/2025
جیهان
+
-



وتەبێژی کرملین ڕایدەگەیەنێت؛ زیندوکردنەوەی پەیوەندییەکان  لەگەڵ ئەمەریکا لە سفرەوە کارێکی قورسە و پێویستی بە هەوڵی چڕ و دیپلۆماسی هەیە، باسی لەوەشکردوە کابینەی پێشوی واشنتۆن زیانی زۆری بە پەیوەندییەکانی نێوانیان گەیاندوە.


هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ یەکشەممە، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕوسیا رایگەیاندوە؛ لە ئێستادا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمەریکادا زۆر باشە و هەمو شتێک بە باشی بەڕێوەدەچێت.

 کۆشکی کرێملین لەبارەی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و واشنتۆنەوە  ئاماژەی بەوەشداوە، بەربەستەکان  زۆرن،  سەرەڕای ئەوەی قورسە؛ لە سفرەوە دەستپێکردنەوە، بەڵام لە ئێستادا پەیوەندییەکان زۆر بە باشی بەرەوپێش دەچن و ئومێدیک هەیە بۆ باشتربونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و روسیا لەگەڵ ئەم کابینە نوێیەی واشنتۆن.

ئاماژەشیان بەوەکردوە؛ وەک مۆسکۆ  زیانێکی زۆریان بەرکەوتوە و لە سفربونەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتۆن لە سەردەمی ئیدارەی پێشوی ئەمەریکادا و زیانەکان ڕون وبەرچاوبون.

ئەم لێدوانانەیی بەرپرسەکەی روسیا لە کاتێکدایە، کە ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی هەینی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین،سەرۆکی ڕوسیا  کۆبونەوە بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا و وەساتندی جەنگی نیوان مۆسکۆ و کێیڤ.

89 جار خوێندراوەتەوە