توپخانەکانی سوپای
تورکیا بەچڕی گوندەکانی سنوری ئامێدی تۆپباران دەکەن، بۆردومانەکەش جگە لە زیانی
ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
کامەران عوسمان،
ئەندامی تیمی (سی پی تی)ـی ئەمەریکی بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، لە کاتژمێر (1:45)
خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چوار جار دەوروبەری گوندی
(بەرچێ)یان لە دەڤەری نهێلێ لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک تۆپباران کردوە.
وتیشی: هەر لە دوانیوەڕۆی
ئەمڕۆدا و لە کاتژمێر (2:24) خولەکدا، تۆپخانەکانی تورکیا نۆ جار بۆردومانی گوندەکانی
“مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ”یان لە بەری گارە لە قەزای ئامێدی کردوە و
خانوی دوو هاوڵاتی مەدەنییان خاپورکردوە.
بە وتەی کامەران عوسمان،
بەتەنها لەمڕۆدا، تۆپخانەکانی تورکیا 13 جار تۆپبارانی گوندەکانی دەوروبەری قەزای
ئامێدیان کردوە و هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی.
54 جار خوێندراوەتەوە