میدیاکانی سەر بە حوسییەکان بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا بۆ سەر بەندەری
نەوتی ڕەس عیسا لە ڕۆژئاوای یەمەن 38 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش بریندار
بون.
هەواڵ: KNNC
دوای بۆردومانە چڕەکەی
ئەمەریکا بۆسەر سەر بەندەری نەوتی ڕەس عیسا، میدیای
وڵاتەکە بڵاویانکردوەتەوە، تەواوی کوژراو
و بریندارەکان کارمەند و کرێکاری بەندەرەکەن و دەستبەجی تیمەکانی بەرگری شارستانی
و فریاکەوتن لەهوڵدابون بۆ چارەسەرکردنی
بریندارەکان و کوژاندنەوەی ئاگری بەندەرەکە.
لای خۆشیەوە سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، کە هێزەکانی
بەندەری ڕاس عیسایان وێران کردوە، ئەمەش لە چوارچێوەی بڕینی پێداویستییەکان و پارەدان
بۆ گروپی حوسییەکانی سەر بە ئێران کە تاران پشتیوانیان دەکات.
لە بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا،
کە لەسەر لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویانکردوەتەوە، ئاماژەیان بوەکردوە؛ هێزەکانیان
ئەو هێرشەیان بە ئامانجی نەهێشتنی ئەو دامەزراوەیە
بوە کە وەک سەرچاوەیەکی سوتەمەنی بۆ
چەکدارەکانی حوسی بوەتە هۆی کۆکردنەوەی داهاتێکی
زۆر بۆ ماوەی 10 ساڵ و هۆکار بوە بۆ پارەدارکردنی چەکدارەکان.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، لە پلاتفۆرمی
سۆشیال میدیادا، بۆردومانەکە چڕبوە و تەقینەوەیەکی
گەورە و ئاگرکەوتنەوەی گەورە لە بەندەرەکەدا دەرکەوتوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، یەمەن بە نزیکەیی ڕۆژانە ڕوبەوی
هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا بوەتەوە کە ژێرخانی حوسییەکان دەکاتە ئامانج، لەو کاتەوەی
واشنتۆن لە 15ی ئازاردا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئەو گروپە بۆ ڕاگرتنی
هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سور و کەنداوی عەدەن ڕاگەیاند.
51 جار خوێندراوەتەوە