خوێندنی باڵا: ئەم هەفتەیە ئەنجامی دیاریکردنی ئاستى زمانی ئینگلیزی رادەگەیەندریت

KNN : Kurdish News Network
03:58 - 19/04/2025
کوردستان
+
-

سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستى زمانی ئینگلیزی لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت.


هەواڵ: (KNNC)


وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە؛ لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە (14) سێنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکانی هەرێم، سێ هەزار و (576)  خوازیار لە (13 تا 17ـی نیسانی 2025) بەشداریان كردوە.


رونیكردوەتەوە، تاقیکردنەوەکە بە شێوەى ناوەندى لەسەر ئاستى سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە.


ئەوەیخستوەتەڕو، بڕیاردراوە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان رابگەیەندرێت و پڕۆسەی ناونوسین و پێشکەشکردن بۆ خولەکان ئەنجامدەدرێت.


وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، ئامانج لە تاقیکردنەوەکە دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوازیارانە، دواتر بەشداریکردنیان لە خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا (ماستەرو دکتۆرا) لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان.

44 جار خوێندراوەتەوە