بۆچی وادەکەن؟

ئەو دەسەڵادارانەی رۆژانە لەهەوڵی بەدەستهێنانی سەروەت و سامانن، لەبری خزمەتکردنی گەل و بەرەو پێشچون، کەوتونەتە داوی مەلەزاتەکانی ژیان، وایکردوە دەسەڵات لەبری ئەوەی شکۆیان بۆ درووست بکات، بەڵکو کردوونی بەگاڵتەجاڕی ناوخەڵک. ئەگەر لە مێژووی رابردووی گەلان بڕوانیت، هەموو ئەو دەسەڵاتدارانەی خۆش ژیان و لەناو مەلازەتەکانی ژیاندا، خۆیان لەبیرکردوە، لەبری خزمەت بونەتە بارێکی قورس بۆسەر گەلەکەیان.

هەموو خۆشییەکی دەسەڵاتدار لەسەر پشتی خەڵک و لەژێر ئازار و ناڵەی ستەمدیدەیەکدا بەرهەم هاتوە. بونەتە سەرچاوەی خۆشگوزەرانی، هەرکاتێک روداوێکیان بۆ پێشهاتبێ کەوتونەتە لێسەندنی داهاتی خەڵکەکەیان بەزۆر زۆرداری، هەستی تەماعکاریان سنوری نەبوە، داهاتی سەرخان و ژێرخانی وڵاتەکەیان بەهی خۆیان زانیوە، خەڵکەکەشیان وەک کرێگرتە دیوە.

بۆیە ئەو دەسەڵاتدارانە هەمیشە و بەردەوام لە ژێر نەفرەتی گەلەکانیاندا بوونە، هەمیشە لەچاوەڕونی دەرفەتێک بوونە بۆ رزگار بوون لەدەستی دەسەڵاتی ستەمکار، هەر پاشا و میرێک لە ناو مەلەزاتی ژیاندا نوقم بووبێ، گەلەکەشیان لە ژێر دەستی دادەدایان بووبێ، کەوتونەتە بەردەم نەفرەتی گەلەکانیان و لەوکاتەی دووژمن هێرشیان بۆ هێنابێ گەلەکەیان بەرگریان نەکردووە، بەڵکو چەند کەسێکی سوودمەند لەم نازوونیعمەتە کەوتونەتە بەرگری کردن، بۆ ماوەیەکی کەم.

لەمێژووی دوور و نزیکدا ئەم نمونانە زۆر هەن، هەمیشە دوای بێ هۆشی دەسەڵات لە نازوونیعمەتدا، بیریان جگە لە خۆ دەوڵەمەند کردن و تێرکردنی ورگی خۆیان، ئاگایان لەناڕحەتی خەڵک نەبوە، هەر ئەوەش وادەکات غافڵگیر و لە خۆبای بێت، تادواجار خۆشی بەڕەزیلی دەستی کەسێکی تر دەکەوێت.

بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم، واز لەم لەخۆباییە بهێنن، قسەی زلی کوردایەتی و سیناریۆ و بڕوو بیانوو کەس باوڕیان پێناکات، هەموو ئەوانەی بەشان و باڵاتاندا هەڵدەدەن لێتان بێزار و وەڕەز و داخ لە دڵن، بەشێکی کەمی باوڕ بەو قسانەدەکات کەدەیانڵێن، ئەوانەی باوڕیش دەکەن ئەوانەن وەک ئێوە لەنیعمەت و نازی ئەم هەرێمەدا غافڵگیر بوونە ئاگایان لەژیانی کەس نییە.

ئەگەر دەتانەوێ بزانن، هەرسەرکردەیەک وەک گەلەکەی ژیابێت و مەلەزاتەکانی ژیان چۆکی پێدانەدابێ، وەک گەلەکەی قوربانی بەخۆیدابێت هەم گەلەکەیان بەرگریان کردوە، هەم دووژمنیش نەیوێراوە خاکەکەی داگیربکات.

غەرق بونتان لەنازونیعمەتی ئەمگەلەدا و دەستبردنتان بۆ هەمووشتێکی ئەم خەڵکە و گوێنەدان بەناڕەزای خەڵک، چاویشتان لەوەبێت خەڵک بێ بەرامبەر کاتان بۆبکە، دەرەنجامەکەی وەک ئەوەیە کەدەیبینن، بەچاویخۆتان شای ئێران و صەدام و دەیانی ترتان لەجیهاندا بنیوە.

ئەگەر پێتان وابێت، هەلومەرجی هەرێمی کوردستان لەبارنییە بۆ ئەوە خەڵک بەرگری نەکات، چونکە ئێمەدابەشکراوین بەسەر وڵاتاندا و بتانەوێ بەتای کوردایەتی خەڵک گەرمبکەن، بەدڵنیای خەڵکیش وەک ئێوەیە، کە ئێوە بۆخۆتان دەتانەوێ و بەس خەڵکیش بۆ ئێوەی ناوێت، کاتێک خەڵک دیفاعتان لێدەکات بۆ ئەوەیە لەپێناویاندا قوربانی گەورە بدەن، نەوەک خەڵک بکەنە قوربانی.

بۆ چی وادەکەن؟ کەس هێندەی ئەم گەلە قوربانی بۆ ئێوەنەداوە، لەبری ئەوەی پاداشتیانبدەوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕێگای تازەتر بۆ چەوساندوەی زیاتریان دەگرنە بەر، ئەو ڕێگایانەی ئێوە دەیگرنە بەر بۆچەوساندنەوەی خەڵکی لەناوچونی خۆتان نزیکتر دەکاتەوە.  تاخەڵک زیاتر لەمردن نزیک بکەنەوە ئێوە زووتر لەلەناودەچن. تاچەوسانەوەتان توندتر بێت ئەگەری تێکشاندنتان زیاترە. محمد ڕەزاشای ئێران لەچەوساندنەوەی گەلەکەی بەردەوام بوو، دواجار لەدەرەوەی نیشتمان و لەدووری گەلەکەی زۆر بەڕەزیلی مرد.

780 جار خوێندراوەتەوە