غرووری سیاسی

دەسەڵاتی سیاسی کوردی بەردەوام لە خۆخواردنەوەدایە، دەشیەوێت درێژە بە تەمەنی حوکمڕانی خۆیبدات، دوای ئەم هەمووشکست و بێ متمانەی خەڵک بەرامبەریان وەکو دەورانی ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو تەماشای خۆیان دەکەن، هێشتا ئەمانە لە غروری سیاسی خۆیان نەکەوتوون و بەزمانی ئەم دەورە و لەهەمان بازنەی ململانێدا درێژە بەسیاسەتی پاوانخوازی خۆیان دەدەن.

 

ئەم جۆرە لەحوکمڕانی و عەقڵی تەخوینکردن و گوێنەدان بەداخوازی خەڵک، پاوانخوازی دەسەڵات و فەرامۆشکردنی ئامۆژگاری دۆستان و خۆهەڵواسین بە دووژمنانی گەلەکەمان، دەرگای واڵاکردوە لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی بۆ دەستبردن بۆ پیرۆزیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەسەروی هەمووشیانە پەرلەمانی کوردستان.

 

ناکرێ تۆ لافی دیموکراتی لێبدەیت و دامەزراوەکانی وڵاتت لە دوونیای دیمکڕاتیدا ناشەرعیبن، چۆن دەگونجێت هێشتا لەژێر باوڕی خەبات و تێکۆشاندا ئاشت بگێڕێیت، بەڵام لەژێر ئەم درووشمانەدا خەڵک بچەوسێنیتەوە و داوا لە داگیرکەرت بکەیت ژیانت بۆ گەلەکەت دابین بکات، ئەمە چ حوکم و چ خەباتێکە؟

 

هەموو حیزبەکانی کوردستان لەم دۆخە لەبەردەم خەبات و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان و هەڵوەشانی هەرێم بەرپرسن، هەرچەندە حیزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخەن، بەڵام لایەنەکانی تریش بە هۆکاری بێدەنگی لەبەرامبەر خۆبەدورگرتنی غەزەبی دەسەڵات هەلومەرجیان بۆ دەسەڵات ڕەخساندوە تاوەکو ئەزموون و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەم ڕۆژە بگات.

 

ناکرێ باوڕت وابێت ئۆپۆزسیۆنبیت و بتەوێت دەسەڵات بوغزت لێنەگرێت بەدیار مەرگی خۆت و گەلەکەتەوە دانیشت و هەڵوێستێکت نەبێت، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت، خراپترین دۆخە کە گەلی کوردە پێیدا تێپەڕ دەبێت، لەکاتێکدا هێشتا دەسەڵاتی سیاسی کوردی دوای ئەم هەموو داڕمانە لە غروری خۆی بەردەوامه، سەرەڕای لەدەستدانی متمانەی نێودەوڵەتی لەلایەک و لەلاکەیتر نەمانی متمانەی خەڵکی کوردستان ، کەچی هێشتا لەبری ئەوەی یەکگرتوبن، دەستیان لە بۆڕبۆڕێنی سیاسی خۆیان هەڵنەگرتوە، هەتا ئێستا وادەزانن تەخوین و تەشهیر بەیەککردنی یەکتری  ئاستی جەماوەریان بەرزدەکاتەوە.

 

بێ ئاگا لەوەی خەڵکی کوردستان باش دەزانێت، ئەو ململانی و شەڕ و سەنگەر لەیەکگرتنەی یەکتری بەدرێژای حوکمی ئەمانە خزمەتی پێنەکردوون، بەڵکو زیانی زۆریان لەم گەڕەلاوژێیە بینیوە، هەروەها بەقازانجی دووژمنانی گەلەکەمان تەواو بووە.

 

ئەگەربێت و دەست لەم جۆرە لەسیاسەتە هەڵنەگرن و بەخۆداچونەوەیەک بەسیاسەتی خۆیاندا نەکەن، ئەم جۆرە لەسیاسەتە وەک هەموو وڵاتانی جیهانی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و کەسایەت و خەڵکی ماندووی ئەم هەرێمە لەسیاسی و ڕۆشنبیر و کۆمەڵایەتی، مامۆستای زانکۆ  پێیان دەڵێن، پێش خەڵک بەسەر خودی خۆیان قەڵپدەبێتەوە، ئێستا دۆخی گەلەکەمان لەبەردەمی ئەوەدانەماوە، خۆشتان باش دەزانن کە بەردەوامبن لەبەردەم بوغز و غروری سیاسیتان. هەلومەرجەکە ئەوەتان ڕێگەپێنادات. کە بتوانن بەم جۆرە حوکمی خەڵک بکەن، هاکا لە کاتێکدا دادگای فیدڕاڵی بڕیاری هەڵوەشانەوەی هەرێمی دەرکرد لەگەڵ بڕیاری دەستگیرکردن بۆخۆتان و ماڵ و سامانتان، ئیدی هیچ دەرفەتێک نامێنێتەوە بۆ بەخۆداچونەوە

145 جار خوێندراوەتەوە