رۆژنامەی ژیان: پاڵاوگە نایاساییەكانی دهۆك داناخرێن چونكە هی مەسرور بارزانین

KNN : Kurdish News Network
02:01 - 29/07/2018
ئابوری
+
-

رۆژنامەی ژیان: حكومەت دەسەڵاتی بەسەر پاڵاوگەكانی مەسرور بازرانیدا ناشكێت

داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان سنوری پارێزگای دهۆك ناگرێتەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەو پاڵاوگانە هی مەسرور بارزانی كوڕی مەسعود بارزانییە.

رۆژنامەی (ژیان)ی نزیك لە یەكێتی نیشتیمانی لە زاری سەرچاوەیەكی حكومەتی هەرێمەوە بڵاویكردۆتەوە، حكومەت كار بۆ ئەوە دەكات پاڵاوگە نایاساییەكانی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی دابخات، بەڵام خۆی لە قەرەی پاڵاوگەكانی پارێزگای دهۆك نادات، چونكە سەرجەمیان هی مەسرور بارزانی كوڕی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتین.

رۆژنامەكە ئەوەشی وتوە، هۆكاری ئەوەی بڕیارەكەی حكومەت پارێزگای دهۆك ناگرێتەوە ئەوەیە حكومەت دەسەڵاتی بەسەر ئەو پاڵاوگانەدا ناشكێت، كە لەو پارێزگایەدا هەن، چونكە لەلایەن مەسرور بارزانیەوە سەرپەرشتی دەكرێن.

رۆژی 25ی حوزەیرانی رابوردو ئەنجومەنی نەوت وگازی هەرێم بە سەرپەرشتی نێچیرەڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت، بڕیاریدا پاڵاوگە نایاساییەكانی هەردوو سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر دابخرێن.

1213 جار خوێندراوەتەوە