مامۆستایانى وانەبێژ موچەى مانگى نۆ وەک مامۆستاى گرێبەست وەردەگرن

KNN : Kurdish News Network
02:06 - 16/09/2024
ئابوری
+
-

نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست ئاشکرایکرد؛ مامۆستایانى وانەبێژ، لە مانگى نۆوە موچەکانیان وەک مامۆستاى گرێبەست وەردەگرن و ئەمڕۆ ئیمزا لەسەر لیستى ناوەکانیان کراوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست بڵاویکردەوە؛ لە بەرواری 1ـی 9ـی 2024 یەکەم موچەی مامۆستایانی گرێبەست لە مانگی 9 دەبێت واتا لە مانگی 9 مامۆستایان موچەکانیان بەشێوەی گرێبەست وەردەگرن کە لەنێوان 400 بۆ 500 هەزارە .

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە کەمێک لەمەوبەر له دیوانی ئەنجومەنی وەزیران  ئیمزا لەسەر ناو و لیستی  38 هەزار مامۆستای وانەبێژ کرا کە بونە گرێبەست .

وتیشى: ئەمرۆ لیست و ناوەکان دەنێرێتە وەزارەتی دارایی هەرێم بەمەبەستى بەستی موچەی مامۆستایانی گرێبەست، بۆئەوەی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە موچەکانیان دابەش بکرێت .

260 جار خوێندراوەتەوە