وەزارەتی دارایی: هیچ پەیوەندییەکمان بە پێدانی فۆڕم و دابەشکردنی زەوی نییە

KNN : Kurdish News Network
03:30 - 16/09/2024
ئابوری
+
-

وەزارەتی دارایی و ئابوری رەتیدەکاتەوە کە رێگربن لە دابەشکردنی فۆرمی زەوی بەسەر فەرمانبەران و موچەخۆراندا.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتەوە، رێگربن لە دابەشکردنی فۆرمی زەوی بەسەر فەرمانبەران و موچەخۆراندا.

 

لە رونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتوە، هیچ پەیوەندییەکییان بە پێدانی فۆڕم و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و موچەخۆراندا نییە و دور و نزیک بەشێک نین لەو بابەتە.

 

دەشڵێت: هەموو ئەو ڕێنمایی و ڕێکار و خاڵبەندییانەی بۆ پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و تەواوی چین و توێژەکان دیاریکراوە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستانە.  

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو کەس و لایەنانەی وەزارەتی داراییان بە ڕێگری لە پێدانی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ڕێکخراوەکان تۆمەتبار کردوە هیچ زانیارییەكیان لە بارەی ڕێكار و شێوازی دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نییە و ڕاستگۆ نەبون". 

402 جار خوێندراوەتەوە